کەلار.. لێژنە هاوبەشەکان پەردەی 300 ئۆتۆمبێلیان لێکردووەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 9\7\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی ڕابردوو لەنێو شاری کەلار لێژنەی تایبەت کە لە پۆلیس، ئاسایش، بەرگری، فریاکەوتن و هاتووچۆی کەلار پێک دەهات، کە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار سەرپەرشتی ئەولێژنەیەی دەکرد، هەستان بەدانانی بازگەی کاتی، هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەنامە، ماتۆڕسکیل، ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامی هەیە.
پۆلیسی کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای ئەوەی بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەم لێژنەیە پێک هێنرا، چەند ڕۆژێکە دەستان بەکارەکانیان کردووە و وێڕای لێکردنەوەی لە زگەی ڕەش و لێکردنەوەی پەردەی زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێل، دەستیان بەسەر چەند پارچە چەکیکی بێ مۆڵەت و چەندین چەقۆدا گرتووە کە بۆ توندوتیژی بەکاردەهێنرێن.
ئاشکراشی کردووە، کە ئەم لێژنەیە تاماوەیەکی نادیار بێ چاوپۆشی لە هەرکەس و لایەنێک بەردەوام دەبن، لە لێپێچینەوەی ئەو کەسانەی پێشیلی ڕێنماییەکانیان کردووە.
باسنيوز
