سەفین دزەیی: پەیوەندیی هەولێر و ئەنقەرە هەنگاوێکی زۆر باش بەرەوپێش دەچێ

 سەفین دزەیی: پەیوەندیی هەولێر و ئەنقەرە هەنگاوێکی زۆر باش بەرەوپێش دەچێ
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، لەسەر بانگهێشتی خودی سەرۆک کۆماری تورکیایە و ڕای گەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ”هەنگاوێکی زۆر باش” بەرەوپێش دەچن.



سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 9/7/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی خودی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لە ئاهەنگی دەست بەکاربوونی سەرۆک کۆماری تورکیادا بەشداری دەکات.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی یەکجار زۆری میوان لەو بۆنەیەدا بەشدار دەبن، رەنگە دیداری تایبەت لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگاندا نەکرێت، بەڵام ”ئەمە هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندییەکان لە دوای دوا دیداری نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی نیسانی 2017“.









باسنيوز
Top