پەرلەمان و کۆمسیۆن تاوتوێی هەڵبژاردنی کۆتایی ئەیلوول دەکەن

 پەرلەمان و کۆمسیۆن تاوتوێی هەڵبژاردنی کۆتایی ئەیلوول دەکەن

پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ساز دەکات و میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، دەکات.



بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، کە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 9/7/2018 ساز دەکرێت، پەرلەمانی کوردستان چوار تەوەر دەخاتە بەر باس، کە بریتین لە؛



- خوێندنەوەی بیرۆکەیەک لەبارەی ”کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران“.

- خوێندنەوەی یەکەمی سێ پرۆژەیاسا لەبارەی بەکرێدانی خانووبەرە، رێگاوبان و تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکان.



- گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30/9/2018 بە میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان.

- گفتوگۆکردن لەبارەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.



دەقی کارنامەی دانیشتنەکە:



ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 2018/7/9ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:



به‌رنامه‌ى كار



به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (4)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:



یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد).



دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پرۆژه‌ یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت:

1ـ پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).

2ـ پرۆژه‌ یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).

3ـ پرۆژه‌ بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).



سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.



چوراه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.


باسنيوز
Top