به‌رپرسێك: داعش به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنوورى كه‌ركووك
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئاماژە بەوە دەدات، کە تیرۆریستانی داعش به‌هێزه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و سه‌رقاڵی كارى تیرۆریستى خۆیانن.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: ”پێشتر حكوومه‌تى عێراق، ڕای گه‌یاند كه له سنوورى حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رى کۆتای‌یان بە داعش هێناوە، به‌ڵام داعش له‌ناو نه‌برا، ڕاسته هه‌ندێك ناوچه له ده‌ست داعش ئازاد كرایه‌وه، به‌ڵام له‌و تیرۆریستانه به‌ته‌واوه‌تى پاك نه‌كرایه‌وه.
ئه‌ندامەکەى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئەوەشی خستە روو، کە ئێستاش له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك جموجۆڵه‌كانى داعش به به‌رفراوانى ده‌ستی پێكردووه و به ئاره‌زووى خۆیان ده‌چنه نێو گونده كوردنشینهكانى سنوورى داقووقی سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، هه‌روه‌ها له سنوورى شارۆچكه‌كانى دووبز و حه‌ویجه‌ش هه‌ر بوونیان هه‌یه.
ئاشکراشی کرد، کە تیرۆریستان زۆر به ئاشكرا زیاتر به ماتۆڕسكیل ده‌چنه ناو گونده‌كانه‌وه و حكوومه‌تى عێراقیش ئێستا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه داعش به به‌رفراوانى له ناوچه‌كه دروست بووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه داعش خه‌ڵك شه‌هید ده‌كات و ده‌ڕفێنێت، گوتیشی: ”داعش به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی كارى تیرۆریستى خۆیه‌تى، هەروەها له ناو شارى كه‌ركووكیش ژماره‌ى شانه نووستوهكانى داعش زیادى كردووه“.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار پارێزگاى كه‌ركووكیان داگیر كرد و له‌و كاته‌وه دۆخى ئه‌منى پارێزگاكه تێك چووه.
bas news-
