د. ڤیان سەبری: ژووری عەمەلیات بۆ هەڵبژاردن پێك هێنراوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاندووە، دەرگای تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانی كردووەتەوە و تا 25ی مانگ بەردەوام دەبێت، كە بڕیارە لە 30ی ئەیلوولدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆمسیۆن سەرجەم رێكارەكانی تەواو كردووە و سەرجەم پارێزگاكان ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی بنكەی نوێی تۆماری دەنگدەران بە ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێنەوە، تا لەو رێگایەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
د. ڤیان سەبری، جێگری سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "وەكو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رۆژانە كۆبوونەوە دەكەین، ژووری عەمەلیات ئامادەیە و زۆربەی زۆری ئامادەكارییەكان تەواو بوونە ".
kdp-
