ئیحسان شه‌مه‌ری: سائیروون و نه‌سر پێكه‌وه گونجاوون. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا رووبكه‌نه هه‌ولێر
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 8/7/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌مه‌ری كه به كه‌سێكی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی ناسراوه گوتوویه‌تی: "سائیروون و نه‌سر پێكه‌وه گونجاوون. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا رووبكه‌نه هه‌ولێر و بۆ لێكتێگه‌یشتن رووبكه‌نه هێزه كوردی و سوننییه‌كانی دیكه تا بتوانن به زوویی كوتله گه‌وره‌كه پێكبهێنن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هاوپه‌یمانێتی سائیروون و نه‌سر ژماره‌یه‌كی قورسن له هاوكێشه سیاسییه‌كه‌دا و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایهنهكانیشهوه قه‌بووڵكراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ نه‌جه‌ف و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، واتای ئه‌وه‌یه سائیروون و سه‌در بوونه‌ته خاڵێك بۆ راكێشانی لایه‌نه‌كانی دیكه. له كاتێكدا فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا په‌نایان بۆ كورده‌كان بردووه‌و سوننه‌كانیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كبخه‌ن، ئه‌وكاته له له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادییه‌وه نزیكترن. كورده‌كانیش ده‌یانه‌وێت رۆڵی پارسه‌نگ ببینن. به‌لام ئێستا سوننه‌كان ركابهریانن و ئه‌وانیش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان رۆڵیان هه‌بێت".
K24
