تاقمەكەی يه‌په‌گه نه‌وت راده‌ستی دیمه‌شق ده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی "ئیداره‌ی خۆسه‌ری" له رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئیداره‌ی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی حه‌سه‌كه بكات و نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی دیمه‌شق بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، شاندێكی دیمه‌شق، كه چه‌ند به‌رپرسێك بوونه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، سه‌ردانی قامیشلۆ، حه‌سه‌كه، ره‌ققه، ته‌بقه و شه‌دادییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌په‌گه كۆببنه‌وه، كه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتییان كردووه.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان له دیمه‌شقه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شاری ته‌بقه، له‌وێش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاریشه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بچنه به‌نداوی تشرینی شاری مونبج.
K24 -
