هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر- کۆیە بە رۆژ قەدەخەدەکرێت
عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی تەقتەق بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە کاژێر 6:00یی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە رێگەی کۆیە - هەولێر، کۆیە - تەقتەق قەدەخەدەکرێت.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی تەقتەق گوتیشی "ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ناتوانن بە رێگای هەیبەت سوڵتان و کلکەسماقدا هاتووچۆ بکەن".
قایمقامی کۆیەش رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاونیشتمانیان ئەو بڕیارەیانداوە، تاوەکو گرفتی رێگەی پردێ چارەسەردەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کۆیە - هەولێر روویاندا، بەهۆیانەوە نزیکەی 10 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.
rudaw -
