داوای دووسایدکردنی رێگەی کۆیە - هەولێر دەکرێت
لە ماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کۆیە - هەولێر روویاندا، بەهۆیانەوە نزیکەی 10 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون. هاونیشتمانییەکی کۆیە بۆ راکێشانی سەرنجی رایگشتی و حکومەت لەسەر ئەو رێگایە قوڕی بەسەری خۆیدا کرد و داوایکرد بەزوویی گرفتی ئەو رێگەیە چارەسەربکرێت.
بەهۆی داخرانی رێگەی هەولێر - کەرکووک بەشێک لە شۆفێران بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی رێگەی کۆیە بەکاردەهێنن، بەڵام ئەو رێگەیە چەندین تاسە و چاڵی تێدایە و دووسایدیش نییە، ئەوەش رووداوەکانی هاتووچۆی زیاتر کردووە.
rudaw-
