مەحموود محەممەد: بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "بارودۆخی سیاسی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار 30/9 ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخی ناوخۆیی حزب گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، بۆشاییه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌بوو پڕكرایه‌وه‌و عاف ته‌یفوور كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ده‌رباره‌ی داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی، مه‌حموود محه‌ممه‌د ئاماژەی بەوەدا: "بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت و لەوانەشە ببێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان".
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا و پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێكه‌وه به‌شداریی بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی ناو پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د ئەوەی خستەروو، "پێویستی به دیراسه‌یه تا بزانین له كوێدا پێویست به گۆڕانكاریی هه‌یه و كێشه‌كان چین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی".
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیش گووتی، "ئه‌مجاره مافی پارتییه پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاری بكات و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت".
kdp-
