قەڵادزێ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا
عوسمان محمد، گوتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند: "لە ڕووداویكی هاتوچۆدا لەگوندی (ئاۆكێ)ی شارەدێی هێرۆی كەسیك بە ناوی (ب، ع، ئـ ) پیشەی پۆلیس دانیشتوی گوندی ئاۆكە تەمەنی ٦٧ ساڵ گیانی لەدەست داوە".
گوتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو شۆفێرە ئۆتۆمبێلێکی لەجۆری (لاندگرۆزی) پێبوە و لەڕێگەی گوندەكەی خۆیان وەرگەڕاوە ودوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
