راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییەوە
رۆژی شەممە 7/7/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆ بووەوە و تێیدا چوار پرسی پەیوەندیدار بە حزبەکە و هەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێ کران.
تەوەرەکانی کۆبوونەەوەکە (بەپێی راگەیەندراوەکە):
- بارودۆخی عێراق و دەرەنجام و لێکەوتەکانی هەـڵبژاردنی پەرلەمان، کە لە رۆژی 12/5/2018 ئەنجام درا.
- هەوڵەکانی لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە رۆژی 30/9/2018 ئەنجام بدرێت.
- هەڵەنگاندنی رەوشی ناوخۆیی پارتی و گۆڕانکاری لە پۆستە حزبییەکان.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 7ی 7ی 2018، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، چه‌ند بابه‌تێكی خسته به‌ر باس و گفتوگۆكردن و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت.
یه‌كه‌م: بارودۆخی گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رای پارتیمان به‌ڕونی راگه‌یاندرا كه یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ریزی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان، هێزێكی زیاتر ده‌داته لایه‌نی كوردستانی بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی روبه‌ڕوی ویست و خواستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه و، پارتیمان له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و به خهمهوهبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، داوای له هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی تا به یه‌ك هه‌ڵوێستیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌نگه‌وه هاتن بهرچاونهكهوت و دواجار ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه دوای هه‌ڵبژاردنیش داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد به به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانی هاوبه‌شه‌وه بچینه به‌غدا بۆ به‌رگری و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، دووباره به‌داخه‌وه جگه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لایه‌نه‌كانی دیكه له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامبوون، كه هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌مینه خۆشكردن بۆ ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه دڵسۆزه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه كوردستانی و عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، پارتیمان په‌یوه‌ندی و هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كراو كه زامنی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازنه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدراوه و له‌مه‌و دواش به‌رده‌وام ده‌بین، كه به‌یه‌كه‌وه و به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی كه هه‌ن یان له‌مه‌ودوا دروستده‌بن گفتوگۆ ده‌كه‌ین و ئامانجیشمان هاوبه‌شیه له ناوه‌ندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی فیدراڵی به سازان و به‌شداری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی عێراق كه زامنی سه‌قامگیری زیاتر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تهحهدیاتهكانه، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه دووباره داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه به‌بایه‌خه‌وه باسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێ، به‌پێویست زانرا له كات و ساتی بڕیارلێدراو ئه‌نجامبدرێ و هه‌روه‌ها باس له ئاماده‌كاریه‌كان و میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرا و بڕیاریان له‌باره‌وه وه‌رگیرا.
چواره‌م/ ره‌وشی ناوخۆی پارتیمان، كۆبوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی كرد بۆ بارودۆخی نێوخۆیی پارتیمان له‌ماوه‌ی رابردوو، بۆ داهاتووش به په‌سه‌ندی زانی گۆڕانكاری پێویست له هه‌ندێ له ئۆرگانه‌كانی پارتیمان بكرێ. هه‌روه‌كو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی له مه‌كته‌بی سیاسی به گرینگزانی و بڕیاری له‌باره‌وه وه‌رگرت و ده‌سه‌ڵاتیشی به‌خشی به سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه پێویستن.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستان
7/7/2018
باسنيوز
