گۆڕانكارییه‌كان له جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌ركووك به دڵى لیستى نیشتمانى نابن
محه‌مه‌د شوانى، كاندیدى ژماره یەکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له لیستى نیشتمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له پارێزگاى كه‌ركووك، ڕايگه‌یاند: ”له شێوازى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ڕ‌ازى نین و ئه‌وانه‌ى كه پێشتر پڕۆسه‌كه‌یان به‌ڕێوه بردووه، هه‌ر ئه‌وان ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرنه‌وه، رێگرى له نوێنه‌رى لایه‌نه‌كانیش ده‌كرێت به‌شدارى پڕۆسه‌كه بن“.
سه‌رۆكى لیستى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاى كه‌ركووك، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌رچه‌نده ئه‌نجامى فه‌رمى پڕۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له پارێزگاى كه‌ركووك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ى ئێستاوه پێناچێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕووبدات.
ئاشکراشی کرد، کە له پارێزگاى كه‌ركووك، شه‌ش كاندیدى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، سێ كاندیدى توركمان، سێ كاندیدى عه‌ره‌ب ده‌بنه نوێنه‌رى كه‌ركووك.
به‌هۆی تانه‌ى چه‌ند لایه‌نێكى سیاسی و بڕیارێكى په‌رله‌مانى عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیاری ژماردنه‌وه‌ى ئه‌و سندوقانه‌ى ده‌نگدانى ڕاگه‌یاند سكاڵایان له‌سه‌ره و پڕۆسه‌كه‌ش له چه‌ند شوێنێك ده‌ستى پێكردووه.
باسنيوز
