پارتی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "به‌هۆی بوونی شاندێكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح لێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ماوه‌كه‌ی كه‌مبووه‌و جگه له بڕیاردان له ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پارتی به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا بكرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاردراوه عارف ته‌یفوور له شوینی فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی بكرێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 عارف ته‌یفوور گووتی: "سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م كه منیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵبژارد و منیش له‌و پێگه‌وه به‌رده‌وامی به خزمه‌تی خۆم ده‌ده‌م".
دواتر مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "بارودۆخی سیاسی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار 30/9 ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخی ناوخۆیی حزب گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، بۆشاییه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌بوو پڕكرایه‌وه‌و عاف ته‌یفوور كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ده‌رباره‌ی داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د گووتی: "بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت و له‌وانه‌یشه ببێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان".
له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24 گووتی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا و پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێكه‌وه به‌شداریی بكه‌ن.
K24
