بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کۆبوونەوە دایە
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 7/7/2018 دەستی پێ کرد و چاوەڕوان دەکرێت تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەک و ئامادەکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەلایەکی دیکە بکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکە.
