ئاگرێكی گه‌وره لە هەڵەبجە كه‌وته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی ئاگرێكی گەورە له شاخی شنروێی هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه و هێشتا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
زانیار عومه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند "ئاگریك له پشتی گوندی عه‌نه‌ب و شاخی شنروێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه‌ش زۆر فراوانه و تیمه‌كانمان له چه‌ند لایه‌كه‌وه خه‌ریكی كۆنتڕۆڵ كردنین، به‌ڵام تا ئێستە كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه".
تا ئێستە هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاشكرا نه‌بووه و ناشزانن له كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه.
bas news-
