كۆگایه‌كی چه‌ك له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ته‌قیه‌وه
لە گوندی گرجانى سەر بەشارەدێی حاجیاوە، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، کۆگایەکی تەقەمەنی هاووڵاتيیەك، بەناوی چەتۆ ئەحمەد تەقیەوە.
هاووڵاتيیەکی گوندەکە راگەیاند، ئەوکەسە کاری قاچاخچيەتی چەك و تەقەمەنی دەکات، بەهۆی گڕکرتنی کۆگاکەی زیانی زۆری ماڵی بەرکەوتووە و تەنانەت ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتيیەکەش سووتاوە.
ئه‌و هاووڵاتییه روونیشی كرده‌وه، سووتانی كۆگاكه زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به دوای خۆیدا هێناوه.
ئەو هاووڵاتیيە راشیگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و دەزگا ئەمنیيەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و قاچاخچیەکەش هەڵاتووە.
پێشتریش له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سووتاون، له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراقیش، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاگری گرت.
k24-
