بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركووك هەمان ئەنجامی ئەلیكترۆنی لێكەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كۆتاییهاتنی سێیەم ڕۆژی پرۆسەی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی پارێزگای كەركووك، سەرچاوەیەك لەنێو ئەنجوومەنی دادوەرانی ڕاسپێردراوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە كە 90%ی ئەنجامەكانی بەدەست ژماردنەوە و جیاكردنەوە، لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنیەكەی پێشوو یەك دەگرێتەوە.
سەرچاوەیەك لەنێو شاندی ئەنجوومەنی دادوەرانی راسپێردراو لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند ئەنجامەكانی بەدەست ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكانی كەركووك، بەڕێژەی 90٪ هەمان ئەنجامە لەگەڵ ژماردنەوە ئەلیكترۆنیەكە.
جێی باسە لە چەند ماڵپەڕێكی هەواڵەكاندا، كوتلەكانی توركمان و عەرەب، یەكێتییان بەساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان تۆمەتبار كردووە.
تا ئێستە بەدەست ژماردنەوەی نزیكەی 220 سندوقی هەڵبژاردنەكان كۆتایی هاتووە، لە كۆی 520 سندوقی پارێزگاكە. پێشبینی دەكرێ تەواوكردنی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی پارێزگاكە، سێ رۆژی تریش بخایەنێت.
bas news-
