بە فەرمی ترافیک لایتی فلکەی باز کرایەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رای گەیاندووە، کە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 5\7\2018، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ترافیك لایتی فلكه‌ی باز، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - خه‌بات كرایه‌وه، له دوای دانانی سیستەمیكی مۆدێرنی ترافیك بۆی، كه له وڵاتی ئیتاڵیا هێنراوه، کە له‌سه‌ر بودجه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ كراوه.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ترافیكهش خزمه‌تیكی زۆر به‌شوفێران هاموشۆكه‌رانی رێگای هه‌ولێر - مووسڵ و هه‌ولێر - خه‌بات ده‌كات، جگه له‌وه‌ی كه سه‌ره‌كیترین یهكتربڕیشه له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری.
باسنيوز
