پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/7/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا نەقیب شوان ھاشم، ئەفسەری بەشی پۆلیسی باداوە بۆ پۆلیسی ھەولێر باسی لەوە کردووە، کە دوێنێ چوارشەممە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە :دوو دەمانچە و چەقۆیەکی" لا بووە.
ئاماژەی بەوەش داوە: "تۆمەتبار پێشتر سێ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرابوو، ھەروەھا بە پێی مادەی 431 لە (ی . س) بڕیاری دەستگیرکردنی ھەبوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە".
باسنيوز
