مەحموود محەممەد: هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی بچینە بەغدا
مەحموود محەممەد، پێوهست بە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، گفتوگۆكردن لە بارەی چەند پرسێكی گرینگ و چوونی شاندێكی هاوبەش بۆ بەغدا، رایگەیاند: "هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی سەردانی بەغدا بكەین".
ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، تایبەت بە باسكردنی پرسەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، كۆ دەبنەوە. گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دهڵێ: "لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بە یەكڕیزی بچینە بەغدا".
kdp-
