نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ئامارێک لەبارەی کوردستان و عێراق بڵاو دەکاتەوە

 نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ئامارێک لەبارەی کوردستان و عێراق بڵاو دەکاتەوە
پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) چەند ئامارێک لەبارەی ژیان و هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەک، کە لە ئامارەکاندا بڵاوکراوەتەوە، UNDP پێی وایە لە ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 50 ملیۆن کەس.


ئەو ئامارانەی UNDP لەبارەی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە؛



- %71ـی دانیشتووان لەشارەکان دەژین و %29 شیان لە گوندەکاندا دەژین.

- %59ـی دانیشتووان لەژێر تەمەنی 19 ساڵیدان.

- %78ـی هاووڵاتییان تەکنۆلۆجیا بەکار دەهێنن و %12شیان کۆمپیوتەری تایبەتی خۆیان هەیە.

- %13ـی هاووڵاتییان بەرتیل بۆ جێبەجێکردنی مامەڵە حکوومییەکانیان دەدەن.

- %11ـی هاووڵاتییان بێ کارن (دەرچووانی زانکۆ بەنموونە وەرگیراون).

- حەوت ملیۆن و 900 ھەزار کەس مووچەخۆرن، کە رێژەی %72یان، پیاون.

- رێژەی بێکاری لەنێو کچانی گەنجی تەمەن (15-25 ساڵ) دەگاتە %18 و لەنێو کوڕانی گەنجی تەمەن (15-25 ساڵ)یش دەگاتە %17.











باسنيوز
Top