ليوا قاره‌مان باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ كه‌ركووك

ليوا قاره‌مان باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ كه‌ركووك
قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان راگەیاند، هێزی پێشمەرگە بەبێ گەڕانەوەی بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێک بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان ناکات.

جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نییە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا به‌ فه‌رمی هیچ داوایه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نه‌كراوه‌.
k24-
Top