"ئەمەریکا هەنگاوی دروستکردنی کونسووڵخانەکەی لە هەولێر خێراتر دەکات"
تا دێت پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه به‌هێز ده‌بێت, به‌تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌سه‌ر چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشدا, له ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه كوردستان له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدایه, ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وامه له هه‌نگاونان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسووڵخانه‌ی خۆی له كوردستان و به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه, ئه‌م كونسووڵخانەیە له ڕووی ژماره‌ی كارمه‌ند و ڕووپێوی بیناكه‌وه گه‌وره‌ترین كونسووڵخانهیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نه‌دا مێرگه‌سۆری, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی, كاری دروستكردنی کۆمەڵگەی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌رده‌وامه، بۆ كاتی ته‌واوبوونیشی ده‌بێ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره بدات، چونكه ئه‌م كونسووڵخانەیە زۆر گه‌وره‌یه له ئاستی ناوچه‌كه و بۆ ئه‌مه‌ریكاش زۆر گرنگ ده‌بێت، چونكه گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌منییه‌تی زیاتره به به‌راوردی ناوچه‌كانی دیكه".
ڕایشیگه‌یاند: "باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه هیوادارین له ڕێگای ئه‌م كونسووڵخانهیەوه ئه‌مه‌ریكا گرنگیی ته‌واو به هه‌رێمی كوردستان بدات و ده‌رگای په‌یوه‌ندیی زیاتر له‌گه‌ڵ كوردستان بكاته‌وه, پێگه‌ی كوردستانیش له ناوچه‌كه تا دێت به‌هێز ده‌بێت ئه‌م به‌هێزبوونه, بۆ وڵاته زلهێزه‌كانیش گرنگ ده‌بێت, به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "كورد هاوپه‌یمانی گرنگی ئه‌مه‌ریكا بووه, هیچ كات كوردستان هه‌ڕه‌شه نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا, له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئه‌مه‌ریكا و هێزی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگیی باشیان هه‌یه هاوكاریی دارایی و چه‌ك دراوه‌ته هێزی پێشمه‌رگه، گرنگه ئه‌م په‌یوه‌ندییه فراوان بكرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشی وایه كه سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌ژێر مه‌ترسیدایه, بۆیه گرنگه پێگه‌ی کونسوڵخانەی ئەمەریکا له كوردستان زیاتر بێت له‌وه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه و ئه‌منییه‌تی ته‌واوی بۆ دابین بكرێت، چونكه ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی له كوردستان هه‌یه، گه‌وره‌یه و پارێزگاری لێ ده‌كرێت.
بەگوێرەی زانیاری چەنند کۆمپانیایەکی ئەمەریکایی لە ئێستادا ئەمەریکا دەیەوێ کاری تەواوکردنی کونسووڵخانەکەی لە هەولێر خێراتر بکات.
kdp-
