دارایی روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی و مامۆستایان راگەیاند
١- لەسەرەتای راگەیاندنی سیستەمی نوێی دابەشكردنی مووچە ئەوە راگەیاندرا كە بنەمایی ئەم سیستەمە لە سەر دوو بڕە پارەیە، ئەوانیش ٣٧٨ ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ ٣١٧ ملیار دینارەیە كە بەغداد دەینێرێت، بۆیە مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
٢- لە ساڵی ٢٠١٤ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا لە دابەشكردنی مووچە مانگانە یەكەم وەزارەت لە ریزبەند وەزارەتی پێشمەرگە بێت.
_٣ زۆرترین بڕی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردەیە ناتوانرێت لەیەك لیست هەمووی پێكەوە بدرێت، چونكە هەردوو بڕە پارەكە بەیەكەوە ناگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری
kdp-
