فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا دۆڵى باڵه‌یانیان له بنارى قه‌ندیل بۆردومان كرد
شاحه‌وان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ، رايگه‌یاند: ”دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018 به بیانووى بوونى په‌كه‌كه له شوێنه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپایى توركیا، به‌رزاییه‌كانى سنوورى گونده‌كانى سه‌رشێخان، حه‌زێنه‌یان له سنوورى شاردێى قه‌سرێ، له بنارى چیاى قه‌ندیل بۆردومان كرد“.
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ، ئەوەشی خستە روو، کە تائێستا زه‌رەر و زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه نه‌زاندراون، ده‌نگى فڕۆكه‌كانیش ده‌بیسترێت كه به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
باسنيوز
