نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ لیندسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كین گرۆس كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ریان کۆبوویەوە.
له دیداریكدا مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاندی میوان، پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه له نه‌هێشتنی ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مافی پێكهاته جیاوازه‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان كرا، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیش، سه‌رۆك وه‌زیران هیوای خواست پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌ره‌وپێش بچێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بوون به به‌شێك له پڕۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ری له عێراق ده‌ربڕی به جۆرێك مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه به‌پێی ده‌ستوور پارێزراو بێت.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، به‌گشتی و دۆخی سووریا و عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا به گرنگ وه‌سف كرا.
باسنيوز
