حکوومەت روونکردنەوەی لەبارەی ژیانی مێرمنداڵێک دەدات
رۆژی سێشەممە 3/7/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / هەولێر روونکردنەوەکەی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / هەولێر رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی مێرمنداڵێک بەناوی یوسف هەولێر بڵاو کراونەتەوە، راست نین.
هەروەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، یوسف، کە دەگوترا دایک و باوکی لەژیاندا نەماون و براکانیشی بەخێوی ناکەن، باوکی لە ژیان دایە و بەهیچ شێوەیەکیش بۆ ماوەی ساڵێک لە گۆڕستان نەخەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یوسف گەیەندراوەتەوە لای بنەماڵەکەی و ئێستا لەگەڵ باوکی لە سلێمانی دەژین و ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش لە پەیوەندیی راستەوخۆدان لەگەڵ کەسوکاری یوسف.
باسنيوز
