ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەستی پێ کرد

 ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەستی پێ کرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەکانی عێراق پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بەدەست، دەست پێ کرد.

کاتژمێر 8ــی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 3/7/2018، پرۆسەکە لەلایەن کۆمسیۆنەوە و بە چاودێریی ژمارەیەک دادوەری عێراق، دەستی پێ کرد.

لە پرۆسەکەدا و بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تەنیا ئەو سندووقانە دەژمێردرێنەوە، کە تانەیەیان لێ دراوە و گومانی ساختەکاری تێیاندا هەیە.

رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردساتان و عێراق ئەنجام درا. هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام ئەو لایەنانەی بەپێی ئەنجامە بڵاو کراوەکان دەرنەچوون، پێیان وابوو لە هەڵبژاردن و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی تۆماتیکی، ساختەکاری کراوە بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و ئەنبار و داوای ژماردنەوەی دەنگەکانیان بەدەست، کرد.











باسنيوز
Top