نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كوونسوڵی نوێى چین كرد

 	 نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كوونسوڵی نوێى چین كرد
سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پێشوازی کونسووڵی چین لە هەولێر رایگەیاند، كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بواره‌كانی ژێرخان، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌ شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه‌ و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ نی ڕوچ، كونسووڵی گشتیی نوێى كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا ڕوچ، وێڕاى سوپاسكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری و ئاسانكارییان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ڕۆشنبیری و زانستیدا، هه‌روه‌ها خواستی كۆمپانیا چینییه‌كانى بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، خسته‌ ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاره‌زووى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ خواستی كۆمپانیا چینییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ دووپات كردنه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بواره‌كانی ژێرخان، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌ شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه‌ و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.


kdp-
Top