حەیدەر شەشۆ: مانەوەی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسیدارە
حەیدەر شەشۆ، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا لە شنگال حەشدی شەعبی هەموو جۆرە خرووقاتێک بەرامبەر خەڵک دەکات و خەڵک بێزارە لەم هێزە و مانەوە و هەبوونیشیان مەترسیدارە لەسەر ئایندەی خەڵکی شنگال."
لەبارەی روشی ئێستا شنگال حەیدەر شەشۆ دەڵێ، ڕەوشی شنگال زۆر خراپە، چونکە خەڵکی شنگال لە نەبوونی هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک دەناڵینن و نەک تەنیا ڕەوشی شنگال خراپە، بەڵکو ڕەوشی تەواوی ناوچەکانی ئێزدییەکان خراپن .
لەبارەی حەشدی شەعبی چ جۆرە پێشێلکارییەک بەرامبەر خەڵک دەکەن لە شنگال؟ شەشۆ ئاشکرای کرد، حەشدی شەعبی بەوە ناسراوە کە هێزێکی خۆسەپێنە، ئێستاش لە شنگال لە نێوان سنووری عێراق و سووریا کاری قاچاخچیەتی و دزی و تاڵان و هێڕشکردنە سەر خەڵک دەکەن و پێش دوو ڕۆژیش چوونەتە سەر ماڵێک کە کاری شوانی دەکەن و هەموو ماڵ و داراییان بردوون و ئازاریان داون.
سەبارەت بە خەڵکی شنگال چ بە حەشدی شەعبی دەڵێن و چ داوایەکیان لە جیهان هەیە؟ حەیدەر شەشۆ گوتی، ئێستا خەڵکی شنگال بێزارن لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەیانەوێ هەڕچی زووە ئەم هێزە شنگال بەجێ بێڵێت، چونکە ئەم هێزە لەسەر بنەمای ئایینی و تائیفی دامەزراوە، کەواتە هیچ ئامانجێکیان جگە لە ئەجێنداکەیان لە شنگال نییە.
لە کۆتاییدا لەبارەی کەی ڕەوشی شنگال ئارام دەبێت و هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە و چ هەوڵێکیان هەیە؟ حەیدەر شەشۆ دەڵێ، ڕەوشی شنگال زۆر نائارامە و گەڕانەوە و ئارامبوونی ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و بەغدا و ئێستا شنگال و خەڵکی ناوچەکەش لەم ڕەوشە بێزارن و دەیانەوێ بە ئارامی بژین و چی تر بەرگەی ئەم ناخۆشیانە ناگرن.
kdp-
