لە رووداوێکی هاتوچۆ سێ کەس لە هەولێر گیانیان لەدەست دا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رای گەیاندووە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 2\7\2018، كاتژمێر 12:00ی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر - كۆیه، له‌نزیك دیگەڵه، رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان جێب لاریدۆیهكی تایبه‌ت و ڤاڵڤۆیهكی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ رووی دا، له‌ئه‌نجامی رووداوهكەش سێ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا‌و كه‌سێكیش به‌سه‌ختی زامدا ربوو كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی جێبه‌كه بوون.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیژڕۆیی جێب لاریدۆیەکە، کە هۆکار بوو بۆ لەدەستدانی کۆنتڕڵی ئۆتۆمبێلەکە و بچێته سه‌ر شۆڵده‌ر و له دواییش بگڕێته‌وه بۆ سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی به ڤالڤۆیهكه، کە لە سایدی بەرامبەر بووە، بکێشێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاوشێوەدا لەنێوان کیا سپۆرتاجێک و قەلابێکی گەورە، کە گەچی بارکردبوو، لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکووک، رووی دا، لە ئەنجامدا، پێنج کەس لە سەرنشینانی کیایەکە زامداربوون.
باسنيوز
