وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی فه‌رمانبه‌ره مۆڵه‌تدراوه‌كان ده‌كات
خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ڕايگه‌یاند: ”به‌پێی دوایین ئامار 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه، یان وازیان له‌ده‌وام هێناو هو به‌وهۆیه‌وه كه‌نارگیر (فه‌سڵ) كراون“.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌خۆشخانه، مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری دروست كردووه، داواكارییان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارمه‌ندی نوێ، بۆ شوێنی ئه‌و كارمه‌ندانه دابمه‌زرێنێت.
ئاشکراشی کرد، كه له داواكارییه‌كه‌دا داوایان كردووه له‌شوێنی ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه و فه‌سڵ كراون، كارمه‌ند و پزیشك به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن، گوتیشی: ”به‌جدی له دوای داواكاریهكهن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن“.
باسنيوز
