قەڵادزێ.. سێ تۆمەتبار دەستگیر كران
محەمەد فازیل، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوه كە بڕی حەوت هەزار دۆلاری لەلایەن كەسێكەوە لێ دزراوە، هێزەكانمان لە ئاسایشی قەڵادزێ دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و ئاگاداركردنەوەی بازگەكان، توانیان لە بازگەی گلەزەرد تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن".
گوتیشی، هاوكات هەر لەلایەن یاردەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ لە گوندی دارەشمانە و ناو شاری قەڵادزێ توانراوە دەست بگرن بەسەر ۲٨٥ دەبەی ۱۰ لیتری لە جۆری (ترشی ئەسید) كە ماددەیەكی قەدەغەكراوە و بە شێوەی كەلوپەلی پاکكردنەوە و بە لۆگۆی (كۆمپانیای پێرسڵ) ڕووپۆش كرابوون.
ئاشكراشی كرد ئێستا هەر سێ تۆمەتبارەكە بەند كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێكردووە.
باسنيوز
