شەقڵاوە.. چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی هەریر جێبەجێ دەکرێن

 شەقڵاوە.. چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی هەریر جێبەجێ دەکرێن
سەرەڕایی دروستبوونی قەیرانی داریی و پەككەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، لە شارەدێی هەریر لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.

زاهیر بناوی، سەرۆكی شارەوانیی هەریر، رايگەیاند: "سەرەڕایی دروستبوونی قەیرانی دارایی و ڕاگیرانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، لە هەندێ‌ شار و شارۆچكە و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەوڵمان داوە ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەكەمان جێبەجێ بکرێن و ئێستا كاركردن تێیاندا بەردەوامە، لەوانە 81 هەزار مەتەر دووجا، كونكرێت لە پێنج گەڕەكی شاردێی هەریر و باتاس ئەنجام دەدرێت".

گوتیشی: "12 هەزار مەتر دووجا قیڕتاوكردنی رێگای باتاس تا گۆڕستانی شێخ پیرباڵ، لەگەڵ 1900 مەتر كربستۆن شۆستە و 520 مەتر جۆگەلەی كراوە و 20 مەتر قەنتەرەی دوو چاوە، لە گەڕەكەكانی (ركاوە، بەرازان، مامساران، رێگایی شێخ پیرباڵ لە باتاس و رێگای كانی سپیلێك، گەڕەكی شەهیدان، سۆرەد) كە لەلایەن كۆمپانیای (قۆناغ)ەوە جێبەجێ‌ دەكرێن".

سەرۆكی شارەوانیی هەریر، گوتیشی: "زۆربەی ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە هەریر ئەنجام دەدرێن، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، بەڵام خۆشبەختانە توانیمان بەڵێندەرەكە رازی بكەین، دەست بە كار و پڕۆژەكان بكاتەوە تا ئەوكاتەی حكوومەت پارەی بۆ دابین دەكا".














باسنيوز
Top