رێبوار تاڵه‌بانی: سوپا و حه‌شد بۆ راكردن له كه‌ركووك داوای جلی كوردی له دانیشتووانی شاره‌كه ده‌كه‌ن
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به (كوردستان24)ی راگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتوون، به‌درێژایی مێژوو ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن و مافه‌كانی كورد زه‌وت بكه‌ن، ئه‌وان ویستییان هه‌مان مێژوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌كرد، ئێستا خۆیان به شه‌رمنانه دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه ئه‌و ناوچانه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینن".
رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه "بۆیه پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌و ناوچانه بكات، چونكه شوێنی ره‌سه‌نی خۆیه‌تی و به‌شێكی دابڕاو نین له كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی دیكه ناتوانن ئه‌و شوێنانه بپارێزن، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نین".
راشیگه‌یاند: "ئێستا ئه‌و هێزانه دێن داوا له خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له كورد، هه‌رچی زووه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیمان بۆ درووست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌كاتی ته‌نگانه‌دا خۆمان له‌و قه‌یرانه رزگار بكه‌ین كه له‌ڕێگه‌ی بڕیاری هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانمانه‌وه خۆمان تووشی خۆمان كردووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێستا خۆیان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه پێویسته جارێكی دیكه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبی هاته پردێ و گوتی، هه‌ولێریش كه‌وته ته‌ڵه‌ی ئێمه‌وه، بۆیه به‌لای منه‌وه جێگای شه‌رمه‌زارییه ئێستا كورد بچێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه دابنیشێت و حكوومه‌تی بۆ پێكبهێنێت كه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه، پاشانیش كه گه‌یشتنه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌تانكی ئه‌برامز هێرشی سه‌رمان بكه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه ئاخۆ عێراق به‌و داواكاریه رازی ده‌بێت كه داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه شاری كه‌ركووك؟ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، "جێگای داخه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌موو عێراق و بگره جیهانیشی به‌وه چه‌واشه كرد، كه له‌شاری كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له‌كاتێكدا نه‌یتوانی ته‌نیا چه‌كدارێكی داعش‌یش له سنووری ئه‌و پارێزگایه بكوژێت یانیش ده‌ستگیری بكات، ئه‌و كاته‌ی عه‌بادی بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد، داعشه‌كان خۆیان شارده‌وه و ئێستا دووباره ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی عه‌بادی كردی پێشێلكردنی ده‌ستوور بوو له داگیركردنی كه‌ركووك".
گوتیشی: " ئه‌وكاتیش ئێمه ده‌مانزانی ئامانجی عه‌بادی داعش نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نه‌هیشتنی پێشمه‌رگه بوو له سنوری ئه‌و پارێزگایه، ئێستاش عه‌بادی دركی به‌وه كردووه كه به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری ئه‌و شاره مه‌حاڵه و ته‌نیا 50 چه‌كداری داعش ده‌توانن ئه‌و شاره داگیر بكه‌نه‌وه، هه‌ره‌ك چۆن له كه‌وتنی مووسڵ روویدا".
باس‌نیوز
