كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر په‌سەند كرا
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (١/٧/٢٠١٨)، په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له پێنج خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی 72، 74 و 75ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 17ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی 72، 74 و 75ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 18ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی 72، 74 و 75ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پارێزگاری له تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خاڵی پێنجه‌م و كۆتاییش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته ڕوو.
دواتر د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خسته ڕوو، داوا له لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ كرا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌یاساى درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 بكات و دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌كه كرا كه له 3 مادده پێك هاتبوو: مادده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ت بوو به كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ژماره 3ی ساڵی 2006 و وه‌كو خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و دوو مادده‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌ت بوون به حوكمه كۆتاییه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوون و به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كران. دواتر كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌میش كه تایبه‌ت بوو به پرۆژه‌یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 17ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، داوا له لیژنه‌ی یاسایی كرا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌یاساكه بكات و دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌كه كرا و 8 مادده له پرۆژه‌یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سند كران، كه مادده‌كان تایبه‌ت بوون به ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاری پارێزه‌رایه‌تی و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌سندكردنی زۆربه‌ی مادده‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و بڕیاریشه سبه‌ی، دووشه‌ممه (2/7/2018) دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره 17ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كار.
kdp-
