کەلار.. هێزێكى هاوبه‌ش بۆ ئۆتۆمبێڵى جام ره‌ش و چه‌كى بێ مۆڵه‌ت پێكده‌هێندرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 1\7\2018، قایمقامیەتی كه‌لار، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە به مه‌به‌ستى رێگرى كردن و نه‌هێشتنى دیارده‌ى ئۆتۆمبێڵى جام و ره‌ش و هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت له سنوورى گه‌رمیان هێزێكى هاوبه‌ش له هێزه ئه‌منییه‌كانى سنووره‌كه پێكده‌هێندرێت.
راگەیاندراوەکە، لەسەر زاری شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار، رایگه‌یاندووە، کە ئه‌مڕۆ له ئیداره‌ى گه‌رمیان، به ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كه به وه‌كاله‌ت یونس ئه‌حمه‌د، قایمقامى كفرى و به‌رێوه‌به‌رانى هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بوو به جێبه‌جێكردنى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنى دیارده‌ى ئۆتۆمبێڵى جام ره‌ش و چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنى ئه‌وانه‌ى فه‌رمانى گرتنیان هه‌یه.
قایمقامی کەلار، ئاماژەی بەوەش داوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار درا به پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌ش له هێزه‌كانى ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ و به‌رگرى فریاكه‌وتن، كه به شێوه‌ی مه‌یدانی گه‌ڕان و پشكنین له سنووره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راگەیاندراوکە، ئه‌وه‌شى خستووەتەڕوو، لیژنه‌كه به‌بێ جیاكارى و له‌به‌رچاوگرتنى پله‌وپایه سه‌رپێچیكاران ده‌ستگیر ده‌كات رووبەرووى یاسایان ده‌كاته‌وه.
باسنيوز
