ڕەوەند و جووتیارانی سۆران لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی هۆشیار كرانەوە

ڕەوەند و جووتیارانی سۆران لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی هۆشیار كرانەوە
بۆ خۆپاراستنی كۆچەری و جووتیاران و گەشتیاران لە مین و تەقەمەنییەكان، تیمەكانی هۆشیاركردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر، هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەیان دەست پێكرد.

زێبار خالید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر، ڕايگەیاند: "لەم وەرزەدا بەهۆی چوونی ڕەوەند و جووتیاران و گەشتیاران بۆ ناوچە كوێستانییەكانی دەڤەری سۆران، بەهۆی مانەوە و پاشماوەی مین و تەقەمەنییەكانی سەردەمی رژێمی بەعس لەو دەڤەرانە و بەتایبەت سنووری گوند و ناوچە شاخاوییەكان، بەداخەوە ساڵانە ڕووداوی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوەو كەسانێك بەهۆی پێداتەقینەوەی ئەو مین و تەقەمەنیانە دەبنە قوربانی و كەمئەندام دەبن".

گوتیشی: "بۆ خۆپاراستن لەو دوژمنە شاراوە، تیمەكانی هۆشیاركردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر، چالاکییەکی هۆشیاركردنەوەیان دەست پێكردووە و ڕۆژانە سەردانی گوند و ئاوایی و ناوچە شاخاوی و كوێستانەكانی دەڤەری (باڵەكایەتی، برادۆست و مێرگەسۆر)، لە سنوری پارێزگای هەولێر دەكەن، ئەمەش لە پێناو گەیاندنی پەیام و رێنمایی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنییە".










باسنيوز
Top