لە سنووری داقووق تەقینەوەیەك ڕووی دا

 لە سنووری داقووق تەقینەوەیەك ڕووی دا
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری گوندی "زنقەر"ی كاكەیی‌نشینی سەر بە شارۆچكەی داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك هاووڵاتییەك بریندار بوو.

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/7/2018، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك گوندی "زەنقەر"ی سنووری داقووق تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك بە نەتەوە عەرەب بەناوی خالید عەبدوڵا بریندار بوو و پاشان بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا".

هەر ئەمڕۆ لەناو شاری كەركووك دوو تەقینەوە روویان دا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەتەوە.

لە دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار، دۆخی ئەمنیی سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تێك چوون.









باسنيوز
Top