پەرمانتارێک: پرۆژەی چاکسازی لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دانەنراوە

پەرمانتارێک: پرۆژەی چاکسازی لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دانەنراوە


پەرلەمانتارێک، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە لەبەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی سبەی پرۆژە یاسای چاکسازی دانەنراوە.



نازم هەرکی، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: ”سبەی یەکشەممە 30\6\2018، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، هەفتەی ڕابردووش بەرنامەی کاری پەرلەمان دانراوە لە نۆ بڕگە پێکهاتووە، کۆبوونەوەی سبەی تەواو کەری ئەو ئەوە دەبێت“.



ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە یەکێک لە بڕگەکان ئەوەیە کە کار بە یاسای ژمارە سێی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان بکرێت و کارا بکرێتەوە، چونکە یاساکەی لەکار کەوتووە.



ئاشکراشی کرد، کە بابەتی چاکسازی لە بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی سبەی دانەنراوە، چونکە پەرلەمان و لێژنە پەیوەندی دارەکان لەگەڵ حکوومەت دانوستانێکی دیکە دەکەن، بۆ ئەوەی حکوومەت زیاتر بەرچاو ڕوونی هەبێ بۆ لێژنەکان بەتایبەت لێژنەی دارایی و یاسای تا دەگەنە ئەنجامێک.
bas news-
Top