پلەی گەرمی دادەبەزێت
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكانی كوردستان دادەبەزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 39 و لە سلێمانی 38 و لە دھۆك 37 و لە شاری كەركووك 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
k24-
