دوو ڕووداوى هاتوچۆ 12 كه‌سیان كرده قوربانیی
زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه ڕايگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاگه‌دار كراینه‌وه، كه دوو ڕووداوى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كۆیه – هه‌ولێر ڕوویان داوه، رووداوی یه‌كه‌م له‌نێوان سێ ئوتومبێل بووه كه خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه 7 هاووڵاتى بریندار بوون".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "ڕووداوى دووه‌میش به‌هۆى به‌یه‌كداكێشانی دوو ئۆتۆمبیله‌وه بووه، كه له ئه‌نجامدا پێنج هاووڵاتى بریندار بوون".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ڕوونیشی كرده‌وه، كه دواى ڕووداوه‌كه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردوه.
باسنيوز
