گۆڕان: یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشووی دێنی
ئێڤار ئیبراھیم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”ھەموو لایەک دەزانن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساختەکارییەکی زۆر کرا، ئەگەر نا یەکێتی دەنگەکانی زۆر کەمی کردبوو، ھەم لە ساڵی ٢٠١٣یش ھەم لەم ھەڵبژاردنەش ھیچ ئومێدێکیان نەبوو، کە دەنگ بھێننەوە، بۆیە بەھۆی ئەو ساختەکارییانەوە دەنگەکانییان زیادی کرد“.
ئەو پەرلەمانتارە، جەختی لەوەش کردەوە، کە یەکێتی لە داھاتووی ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان، زۆر کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشتری بەدەست دەھێنێت، دەشڵێت: ”چونکە ئەوان بەھۆی ساختەکارییەوە دەنگی زۆریان بەدەست ھێناوە، ئەگەر ساختەکاریش نەبێ ئەوان دەنگ ناھێنن“.
باسنیوز
باسنیوز
