بەرپرسی نووسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ دەستی لەکار کێشایەوە
جووتیار جەبار، بەرپرسی نووسینگەی کۆسرەت رەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە نامەیەکدا، کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، لە مەکتەبی سیاسییەوە دەستوەردان لە کاروبارەکانی کراوە.
جووتیار جەبار، کە نامەی دەستلەکار کێشانەوەکەی ئاراستەی کۆسرەت رەسووڵ کردووە، رایگەیاندووە، نیو سەدە خەبات و قوربانیدانی لەناو یەکێتی هەیە و ئێستاش بەبێ گوێدانە پۆست و پلەکەی، دەست لەکارەکەی لەناو ئەو حزبە، دەکێشێتەوە.
بەرپرسی نووسینگەی کۆسرەت رەسووڵ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بە هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی داوە و رایگەیاندووە، ”کەسێکی دیاریکراوی بێ ئەزموون“ دەستی لەکارەکانی وەرداوە، بۆیە دەست لەکار دەکێشێتەوە.
باسنيوز
