تەندروستی هەرێم: هیچ ڤایرۆسێكی خوێن بەربوون بوونی نییە
خالس قادر ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، "لە ماوەی رابردوودا یەك حاڵەتی خوێن بەربوون هەبووە لە هەرێـمی كوردستان، بەڵام دواتر كۆنتڕۆڵكراوەو ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی خوێن بەربوون بوونی نییە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنانەش كە پێویستن گیراونەتەبەر بۆ رێگیركردن لە نەخۆشییەكە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بەشی ئاژەڵداری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە.
خالس قادر وتیشی، "سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە ئاژەڵە و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ".
باسنيوز
