هەڵەبجە.. دەستبەسەر سەدان تەن لە خۆراکی نەشیاودا گیرا
ئەمڕۆ، له مه رزی شوشمی - تەوێڵە دەست بەسەر بڕی 30 تەن لە لەتکە نۆک و 250 تەن خوێی نەشیاودا گیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/6/2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، لە بەرواری 27ی حوزەیرانی 2018، له مەرزی شوشمی - تەوێڵە توانرا ده ست به سەر بڕی 30 تەن لە لەتکە نۆک و 250 تەن خوێی نەشیاودا بگیرێت، کە لە پشکینینی خۆراکی دەرنەچوو بوو.
ڕوونیش کراوەتەوە، دەبێت ئەم بڕە خۆراکانە بگەڕێندرێتەوە وه بۆ وڵاتی ئێران یاخود لەناو ببردرێت بە چاودێری لێژنەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
bas news-
