كۆیه..چواتر كه‌س به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ئاشكراى كرد كه هێزه‌كانیان، له سنوورى شارى كۆیه، له چه‌ند چالاكییه‌كدا چوار كه‌سیان به تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن، كێشه‌ى موڵكایه‌تى و فێڵكردن ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ڕاگه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن له سنوورى دەشتى هه‌ولێر، هێزه‌كانمان كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه له سنوورى كۆیه خۆى حه‌شاردابوو“.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ئەوەشی خستە روو، کە هاوكات به تۆمه‌تى فیڵكردن و بردنى بڕى (20 ده‌فته‌ر دۆلار) ى هاووڵاتییان، هێزه‌كانیان كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
ئاشکراشی کرد، کە له هه‌ڵمه‌تى سێیه‌میاندا هێزه‌كانیان دوو داواكراویان لهگوندیكی نزیك كۆیه ده‌ستگیر كردووه، كه له‌سه‌ر پوش و پاوان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدى دروست كردووه، گوتیشی: ”لەئێستا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستى پێكردووه“.
bas news-
