خەبات.. تەرمی یەکێک لە گەنجە خنکاوەکان درزرایەوە
ئه‌فسه‌ری بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات، ڕاى ده‌گه‌ێنێت، ته‌رمى یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ى كه رۆژى سێشه‌ممه 26\6\2018، له زێى گه‌وره خنكان، دۆزراوه‌ته‌وه.
موقه‌ده‌م حه‌یده‌ر ئەبووبەکر، ئه‌فسه‌ر له بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات، ) ڕاگه‌یاند: ”رۆژى سێشه‌ممەی رابردوو، دوو كه‌س له زێى گه‌وره له خه‌بات به‌هۆى مه‌له كردنه‌وه خنكان“.
ئهفسهرەکەی بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تیمه‌كانى فریاكه‌وتن، له‌گه‌ڵ تیمى شێراوه‌ى بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات، توانیویانه ته‌رمى ئه‌ركان مه‌حموود، له‌دایك بووى ساڵى 1991 كه قوتابی په‌یمانگا بووه، بدۆزنه‌وه.
ئاشکراشی کرد، کە تائێستا گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمى یوسف خه‌لیل یونس، له دایكبووی ساڵى 2001 كه هاوكات قوتابی پۆلی شه‌شه‌م بووه به‌رده‌وامه.
bas news-
