رانیە.. تەرمی ژنێک لەناو بیرە ئاوێکدا دۆزرایەوە

رانیە.. تەرمی ژنێک لەناو بیرە ئاوێکدا دۆزرایەوە


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28/6/2018، لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە شاری ڕانیە، تەرمی ژنێک لەناو بیرە ئاوێکدا دۆزرایەوە.



حوسێن عەبدولڵا، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند: ”ئەو ژنە تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو بیرە ئاوێکی کشتوکاڵی لە شارەدێی چوارقوڕنە دۆزرایەوە“.



گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە ،بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای ڕووداوەکەین ناو و ناونیشانی ئافرەتەکە نازانین.



ئاشکراشی کرد، کە لەئێستا تەرمی هاووڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
bas news-
Top